نێچیرڤان بارزانی بۆ مانگرتووان: په‌یام و داواكاریه‌كانیان به ته‌واوی به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتوه و پشتگیریان لێده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لهپهیامێكدا داوا له‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتو ده‌كات، ڕه‌چاوی باری ته‌ندروستییان بكه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "په‌یام و داواكاریه‌كانیان به ته‌واوی به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتوه و پشتگیریان لێده‌كه‌ین".
نێچیرڤان بارزانی له په‌یامێكدا ده‌رباره‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتو بڵاویكرده‌وه، "له نزیكه‌وه چاودێریی دۆخی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی مانگرتو ده‌كه‌م كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له سلێمانی بۆ داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه، مانیان له خواردن گرتوه، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه و شایسته دارایییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داوایه‌كی ڕه‌وایه و هه‌مومان پشتگیریی لێ ده‌كه‌ین".
راشیگه‌یاندوه، "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵێكی زۆرمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی داوه، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خۆشبه‌ختانه له ئه‌نجامی گفتوگۆ و لێكگه‌یشتنی هه‌ردولا و به هاوكاریی لایه‌نه په‌یوندیداره‌كان، هه‌مواری یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی په‌سه‌ند كرا و ئومێدی چاره‌سه‌ری یه‌كجاریی پرسی موچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "په‌یام و داواكاریی مامۆستایان و موچه‌خۆران به‌گشتی، به ته‌واوی به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتوه، بۆیه داوایان لێ ده‌كه‌م ڕه‌چاوی باری ته‌ندروستییان بكه‌ن و ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرن، هه‌مو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق".
