دارایی هەرێم: به‌گه‌یشتنی ته‌مویل ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، شاندی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر شایسته‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له نزیكترینكاتدا پاره بۆ موچه‌ی مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی 2025 بخرێته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و به‌گه‌یشتنیشی ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای 15ڕۆژ كاری به‌رده‌وام له‌نێوان شانده ته‌كنیكیه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ته‌كنیكیه‌كان و جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كان و ئاماده‌كردنی خشته‌كان له‌باره‌ی لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و هێزه سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كان و سودمه‌ندانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، دواجار توانرا هه‌ردولا له‌سه‌ر شایسته‌كانی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025 بگه‌نه ڕێككه‌وتنی كۆتایی".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه ڕۆژی دوشه‌ممه 3ی (شوبات/2)ی 2025 له‌بینای ئه‌نجومه‌نی ئابوری عێراق به‌ڕێوه‌چو، شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری و ئاماده‌بونی هه‌ریه‌ك له دكتۆر ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دكتۆر ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دكتۆر عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچون و فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غدا و خالید هادی چاوشلی ڕاوێژكار له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوچو، شاندی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌وڵه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و دكتۆر فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی فیدراڵیان كرد كه هاوكار و هه‌ماهه‌نگ و پشتیوان بون بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شایسته‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025 بگه‌نه ڕێككه‌وتن".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "شاندی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراقیان كرد كه هاوكار و پشتیوان بون بۆ په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسای بودجه به‌تایبه‌ت بڕگه‌ی تایبه‌ت به‌هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌شڵێت، "تیمه ته‌كنیكیه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی ناردنی ته‌مویلی موچه‌ی مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵن، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له نزیكترینكاتدا ته‌مویله‌كه بخرێته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان و به‌گه‌یشتنی ته‌مویله‌كه ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت".
باسی له‌وه‌شكردوه، "شاندی دانوستانكاری هه‌رێمی كوردستان له‌ته‌واوی كۆبونه‌وه‌كان ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌رده‌وامیدان به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پابه‌ندییانه دوپاتكرده‌وه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی ساڵی ڕابردو له‌بواری لیستی موچه‌و خشته‌كان و ته‌مویل و ته‌رخانكردن و پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێم دوباره نه‌بنه‌وه و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ته‌واوی موچه‌خۆرانی ناوچه‌كانی دیكه عێراق له‌كاتی خۆیداو به‌بێ كێشه موچه‌كانیان به‌ته‌واوی وه‌ربگرن".
