ئەنجومەنی وەزاری جەخت لە گرنگی هەماهەنگی دەکات لەبواری پیشەسازیی تەکنیکی و بەرگری و ئەلیکترۆنی
ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی ،ئەمڕۆ چواشەممە، جەختیکردەوە لە گرنگی هەماهەنگی دەکات لەبواری پیشەسازیی تەکنیکی و بەرگری و ئەلیکترۆنی
سەباح ئەلنوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لەڕاگەیەندراێکدا بڵاویکردوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد و تێیدا بارودۆخی گشتی ئەمنی وڵات و ژمارەیەک بابەتی سەر کارنامە تاوتوێ کرا و بڕیار و ڕاسپاردەی پێویست لەو بارەیەوە درا.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزارەتی ناوخۆ ڕاسپێردرا بۆ پاڵپشتیکردنی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی تیشک و فریاگوزاری ئەتۆمی لە ڕێگەی سەنتەری نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکان لە وەزارەت.
لەتەوەرێکی دیکەدا ئەنجومەنەکە گفتوگۆی سەردانی شاندێکی دەستەی پیشەسازیی سەربازی کرد بۆ کۆماری ئیسلامی پاکستان، بۆ بینینی بەبەرهەمەکانی پیشەسازی بەرگری سەر بە فەرماندەیی ستراتیژی پاکستان و ئەنجومەنەکە فەرمانی گرنگی هەماهەنگی کرد لەبواری پیشەسازیی تەکنیکی و بەرگری و ئەلیکترۆنی، و دەستەکە لیستێک پێشکەش بە وەزارەتەکان بکات، کە تواناکانی دەستەی پیشەسازی سەربازی لەدروستکردنی ئامێر و کەرەستەی ئەلیکترۆنی لەخۆبگرێت بەمەبەستی سوودوەرگرتن لێیان.
هەروەها ئەنجومەنەکە جەختی کردەوە لەسەر هەماهەنگی نێوان دەستەی پیشەسازی سەربازی و وەزارەتی بەرگری، بە مەبەستی ڕادەستکردنی سەرجەم شوێنەکانی پاشماوەی جەنگ بە دەستەکە.
