حەکیم بۆ زەریف جەخت لەسەر پێویستی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی فەلەستین و لوبنان دەکاتەوە
عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی لە میانەی دیداری لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی، جەختی لە سەر پێویستی ئاوەدانکردنەوەی ئەو شارانە کردەوە کە بەهۆی شەڕی فەلەستین و لوبنان زیانیان بەرکەوتووە.
حەکیم لە بەیاننامەیەکدا وتی: پێشوازیمان لە یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتژیک، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەری کرد و تاوتوێی پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی ناوچەکەمان کرد، هەروەها پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان بەغدا و تاران.
ناوبراو ئاماژەی بە "گرنگی وڵاتانی ناوچەکە کرد بۆ داڕشتنی چارەسەر بۆ ئەو گرژییانەی کە ڕوودەدەن، داوامان لە وڵاتانی کاریگەر کرد کە بەشداری لەوەدا بکەن"، جەختی لەوە کردەوە کە "گرنگی هەلی دادپەروەرانەی گەلی سوریا هەبێت بۆ دەربڕینی ئیرادە و پێکهاتەی دیمۆگرافی و نووسینەوەی دەستووری خۆیان".
ئاماژەی بەوەشکرد، "عێراق دەستکەوتی گرنگی بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی سیاسی، ئەمنی، کۆمەڵایەتی و ئابووری"، جەختیشیکردەوە "پێویستی پاراستنی ئەو دەستکەوتانە بەتایبەتی سەقامگیری، بەهۆی ڕۆڵی لە سەقامگیری ناوچەکەدا".
ناوبراو جەختی لە "ئاوەدانکردنەوەی ئەو شارانە کردەوە کە بەهۆی شەڕی فەلەستین و لوبنان زیانیان بەرکەوتووە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەستە بە سەقامگیری هەموو وڵاتەکانی و ڕێزگرتن لە تایبەتمەندی و بوارەکانی کاریگەرییان".
