سەرۆک کۆمار: سیاسەتی دەرەوەمان لەسەر بەرژەوەندیی گەل و دیدگایان بۆ ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دامەزراوە
سەرۆک کۆمار لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە دووپاتیکردەوە کە سیاسەتی دەرەوەی عێراق لەسەر بەرژەوەندیی گەل و دیدگایان بۆ ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دامەزراوە
سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە
سەرۆک کۆمار د. لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-2-2025 پێشوازیکرد لە د. محەممەد جەواد زەریف جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی و وەفدی هاوڕێی.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە محەمەد جەواد زەریف سڵاوی سەرۆک کۆماری ئێران و ویستی بۆ پەرەپێدان و سەرکەوتنی زیاتری بۆ گەلی عێراق گەیاندە سەرۆک کۆمار، هاوکات لەتیف جەمال ڕەشید، سڵاو و پێزانینی خۆی لە رێگەی جێگری سەرۆک کۆماری ئێران گەیاندە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، جەختیکردەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانی هاریکاری دوولایەنە بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.
لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە سیاسەتی دەرەوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گەل و دیدگاکەیان بۆ ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە دامەزراوە و ئاماژەیکرد بە گرنگی پەسەندکردنی دیالۆگی بنیاتنەر و بەرهەمدار لە چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی بەردەم وڵاتانی ناوچەکە.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان هەیە و لەسەر بنەمای ڕۆڵی سەرەکی هەوڵی داوە دەرفەتەکانی ئاشتی و نزیککردنەوەی تێڕوانینەکان لەنێوان لایەنە ئیقلیمییەکان پەرەپێبدات.
لە بەرامبەردا جێگری سەرۆک کۆماری ئێران جەختیکردەوە لە قوڵی پەیوەندیی عێراق و ئێران و ئاماژەیکرد بە پەیوەندی ئایینی، جوگرافی، کۆمەڵایەتی و مێژوویی کە هەر دوو گەلی دراوسێ بەیەکەوە دەبەستێت.
محەمەد جەواد زەریف هەروەها جەختیکردەوو لە ڕۆڵی گرنگی هەردوو وڵات لە دامەزراندنی پایەکانی ئاشتی و سەقامگیری لەسەر ئاستی عەرەبی و ئیقلیمی و دوپاتکردنەوەی پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ عێراق لە بەرگریکردن لە ئاسایشی وڵاتەکەی و پاراستنی سەروەری و سەربەخۆییەکەی.
