پەرلەمانتارێکی چوارچێوە: گرژی سیاسی بووە هۆی سەرلێشێواوی نێوان ئەنجومەنی دادوەری و دادگای فیدراڵی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئینتیسار جەزائیری پەرلەمانتاری هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕایگەیاند، گرژی و فشارە سیاسییەکانی بەو سێ یاسایەی پەرلەمان بووەتە هۆی ئەوەی کە دۆخێکی سەرلێشێواوی لە نێوان دادگای باڵای فیدراڵی و ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا دروستببێت.
جەزائیری لە لێدوانێکدا بەئاژانسی موتەڵع-ی ڕاگەیاند کە “ناتەبایی بڕیارەکانی نێوان دادگای فیدراڵی و ئەنجومەنی دادوەری دۆخێکی تەندروستە و خزمەت بە بەرژەوەندی جێبەجێکردنی ئەو دوو یاسایە دەکات بە شێوەیەکی دروست”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو قەیرانەی ئێمە دەیبینین سەبارەت بە ڕاگرتنی جێبەجێکردنی هەرسێ یاساکانی (لێبوردنی گشتی، باری کەسی، و گەڕانەوەی خانووبەرە) سیاسی نییە، بەڵکو حزبییە".
وتیشی، "گرژی و فشارە سیاسییەکان سەبارەت بە سێ یاساکە بووە هۆی ئەوەی دۆخێکی سەرلێشێواوی لەنێوان دادگای فیدراڵی و ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا دروستببێت".
