حەکیم و مالیکی جەخت لەسەر پێویستی پتەوکردنی ئامادەباشی ئەمنی و پشتیوانیکردن لە ڕێڕەوی دیپلۆماسی دەکەنەوە
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عەمار حەکیم و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نووری مالیکی جەختیان لەسەر پێویستی پتەوکردنی ئامادەباشی ئەمنی و پشتیوانیکردن لە ڕێڕەوی خزمەتگوزاری ودیپلۆماسی و گەشەپێدان کردەوە.
حەکیم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "یەکگرتوویی هەڵوێستی نیشتمانی، پتەوکردنی ئامادەباشی ئەمنی، و پاڵپشتیکردنی ڕێبازی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و دیپلۆماسی گرنگترین فایلەکان بوون کە لە میانی دیدارەکەماندا لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی، بە ئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی فراکسیۆنی نەهجی نیشتمانی، عەبدولسادە فرێجی.، و سکرتێری چوارچێوەی هەماهەنگی، عەباس عامری جەختمان لەسەر گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتەکان کردەوە بە یەکێتی و هاودەنگی زیاترەوە، و داوای یەکخستنی وتاری نیشتمانیمان کرد بەرامبەر بەم تەحەددایانە.
حەکیم جەختی لەسەر پێویستی "بەردەوامبوون لە کردنەوەی ئەو پڕۆژانە کردەوە کە پەیوەندی نێوان هاوڵاتی و دەزگای جێبەجێکاری دەوڵەتی عێراق پتەوتر بکات".
سەبارەت بە ئاستەنگەکانی ناوچەکە، جەختیشی لە "گرنگی ئامادەباشی ئەمنی و سەربازی، و بەردەوامبوون لە لێدانی حەشارگەکانی تیرۆر" کردەوە.
ستایشی "ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی ئەم دواییە کە تیرۆریان کردە ئامانج لە قووڵایی بیابان و ناوچە دوورە دەستەکان کردەوە".
داوای کرد "پشتیوانی لە حکومەتە خۆجێیەکان و دوورخستنەوەیان لە ململانێ سیاسییەکان، و پێدانی دەسەڵاتی دەستوری و یاسایییان پێبدرێت کە بتوانن بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن و خزمەت بە گەلەکەمان بکەن لە هەموو پارێزگاکاندا".
