جۆن کۆنی یاریزانی بۆکسێنی ئێرلەندی لە دوای هەفتەیەک مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا
جۆن کۆنی یاریزانی بۆکسێنی ئێرلەندی لە دوای هەفتەیەک مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
جۆن کۆنی یاریزانی بۆکسێنی ئێرلەندی لە تەمەنی 28 ساڵیدا و لە دوای هەفتەیەک مانەوەی لە نەخۆشخانە و ململانێ لەگەڵ برینە سەختەکەی گیانی لەدەستدا.
جۆن لە یارییەکەی لەگەڵ بۆکسێنەر ناتان هاوڵزی وێڵزی لە شاری بێلفاست لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی سەڵتیک سوپەر فیزۆریت توشی پێکانبوو بەهۆی بەرکەوتنی زەبری بۆکسێکەوە.
بەهۆی زەبرەکەوە جۆن کۆنی توشی خوێنبەربوونی مێشکبوو، راستەوخۆ دوای یارییەکە نەشتەرگەری بۆکرا و دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە رەوانەی ژووری چاودێری چڕکرا.
کرا مارک دانلۆپ، بەناوی خێزانی یاریزانەکەوە هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و وتی: بەداخەوەم دوای هەفتەیەک لە ململانێ و شەڕکردن لەگەڵ پێکانێکی قورسدا و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، جۆن کۆنی لە تەمەنی 28 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.
