عێراق پیرۆزبایی لەلوبنان دەکات بەبۆنەی تەواوبوونی پێکهێنانی حکومەتی نوێی
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، دوو بروسکەی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک کۆماری لوبنان جۆزێف عەون و سەرۆک وەزیرانی لوبنان نەواف سلام کرد بەبۆنەی تەواوبوونی پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەو ڵاتە.
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، بڵاویکردەوە"بۆ دووپاتکردنەوەی پەیوەندییە برایەتی و پتەوەکانی نێوان عێراق و لوبنان سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، دوو بروسکەی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک کۆماری لوبنان بەڕێز جۆزێف عەون و سەرۆک وەزیرانی لوبنان بەڕێز نەواف سلام کرد و تێیدا پیرۆزبایی دڵسۆزانەی خۆی بەناوی حکومەت و گەلی عێراقەوە لە لوبنانی برا کرد بە دامەزراوە حکومی و هەموو پێکهاتەکانی گەلەکەیەوە، بەبۆنەی تەواوبوونی پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنانەوە، هیوای خواست ئەم هەنگاوە ببێتە دەستپێکی سەردەمێکی نوێی سەقامگیری و ئاسایش و دەروازەیەکی متمانە بەلای بەدیهێنانی ئاواتەکانی گەلی لوبناندا بۆ خۆشگوزەرانی و ژیانێکی شایستە.
سەرۆک وەزیران لە بروسکەی پیرۆزباییەکەیدا بەپێی ڕاگەیەندراوەکە جەختی لەسەر بەردەوامی پشتیوانی عێراق بۆ لوبنانی برا کردەوە و هەموو ئەوەی کە بتوانێت بەهێزی ئەم وڵاتە ئازیزە و خۆڕاگرییەکەی لە بەرامبەر ئاستەنگەکاندا بەرز بکاتەوە، هەروەها ئاوەدانکردنەوە و خۆشگوزەرانی وەک هەمیشە لە لوبناندا هەیە، بۆ ئەوەی ئەم وڵاتە گرنگەی ناوچەکە بتوانێت بەشداری بکات لە پاڵپشتیکردنی گەشەپێدان و پتەوکردنی تێکەڵاویی ئابووری و شارستانییەتی نێوان گەلانی برا و دۆستمان.
