وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه: سه‌ركۆنه‌ی توندی روداوه‌كه‌ی شاری میونشنی ئه‌ڵمانیا دەکات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌په‌یامێكدا سه‌ركۆنه‌ی توندی روداوه‌كه‌ی شاری میونشنی ئه‌ڵمانیای كرد كه بوه هۆی برینداربونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هاوسۆزی ته‌واوی خۆمان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و گه‌لی دۆستانه‌ی ئه‌ڵمانیا له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م ڕوداوه تاوانكارییه دوپاتده‌كه‌ینه‌وه.
جه‌ختیشی له هه‌ڵوێستی پته‌وی عێراق كرد له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و تیرۆر به هه‌مو شێوه و ده‌ركه‌وته‌كانییه‌وه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هیوای زو چاكبونه‌وه بۆ برینداره‌كان خواست.
پێشتر ئه‌مڕۆ پۆلیسی ئه‌ڵمانیا بڵاویكرده‌وه، ئۆتۆمبێلێك خۆی كردوه به‌ناو كۆمه‌ڵێك كه‌سدا له شاری میونشنی ئه‌ڵمانیادا و ژماره‌یه‌ك كه‌س برینداربون.
ڕۆژنامه‌ی "بیڵد"ی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه، له ڕوداوه‌كه‌دا نزیكه‌ی 30 كه‌س برینداربون، به‌ڵام رێژه‌ی برینه‌كانیان دیاری نه‌كراوه.
ڕوداوه‌كه زۆر نزیك له هۆتێل بایریشێر هۆف ڕویداوه، كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌وێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، توانیویانه شۆفێره‌كه ده‌ستگیربكه‌ن كه ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌فغانییه.
ماڵپه‌ڕی "وێڵت"ی ئه‌ڵمانی ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه ئه‌و پیاوه "په‌ناخوازه" خه‌ڵكی ئه‌فغانستانه، هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كان سه‌باره‌ت به ته‌مه‌نی جیاواز بون، كه ئاماژه به‌وه كراوه ته‌مه‌نی له نێوان 34=36 ساڵدایه.
