عێراق پەرۆشی بۆ پتەوکردنی ئاشتی و ئاسایش لە ڕێگەی هاریکاری لەگەڵ هەموو دۆستان دووپاتدەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆک کۆماری چیک بەڕێز پیتەر پاڤێل کۆبووەوە، لەچوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ پراگی پایتەختی چیک.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوبەشی لەبوارە جیاجیاکاندا کرا لەگەڵ چۆنیەتی کارکردن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتی دۆست بکات، و بەڕێز سودانی جەختی لەوە کردەوە کە سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا وایکردووە عێراق پلانی گەشەپێدانی حکومەت جێبەجێ بکات و بەردەوام بێت لە کردنەوەی هاوبەشی هاوکاری بەرهەمدار لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی دۆستدا.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە عێراق خاوەنی سامانی سروشتی و مرۆیی و هەڵکەوتەیەکی جوگرافییە، ئەمەش شایستەی دەکات هاوبەشی گەورە لەگەڵ وڵاتانی پیشەسازی و بازرگانیدا دروست بکات، لەنێویاندا کۆماری چیک، و خواستی حکومەتی دەربڕی بۆ ئەوەی کۆمپانیا چیکییەکان لە عێراق کاربکەن.
سودانی جەختی لە بایەخی عێراق کردەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەپاندنی ئاسایش لە ڕێگەی هاوکارییەوە لەگەڵ هەموو برا و دۆستەکاندا، و جەختی لەوە کردەوە کە سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ئاسایشی گشتی نێودەوڵەتی دەبێت.
لە لای خۆیەوە سەرۆک کۆماری چیک جەختی لەسەر گرنگی سەردانەکەی سودانی بۆ پراگ کردەوە، وەک خاڵی دەستپێک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و زەمینە خۆشکردن بۆ هاوبەشی جددی وەسفی کرد، و پێویستی ئاڵوگۆڕی سەردانی دووقۆڵی بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکان و ئاماژەی بە ڕۆڵی بنەڕەتی و تەوەرەیی عێراق کرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و پێویستی هەماهەنگی لەگەڵیدا بۆ سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و کۆتاییهێنان بە ململانێکان.
