وەزیری تەندروستی هەوڵەکانی تیمە پزیشکییەکان لە مەزارگای عەقیلە لە کەربەلا بەرز دەنرخێنێت
وەزیری تەندروستی، ساڵح مەهدی حەسناوی، مەفرەزەکانی تەندروستی پزیشکی لە مەزارگای عەقیلە لە کەربەلای پیرۆز بەسەرکردەوە بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانەی پێشکەش بە سەردانکەرانی شەوی ناوەڕاستی شەعبان دەکرێت، هەروەها ستایشی هەوڵەکانی مەفرەزە پزیشکییەکانی کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەت کە ئەمڕۆ هەینی بە ئاژانسی موتەڵع گەیشتووە، تێیدا هاتووە: "حەسناوی بەدواداچوونی بۆ خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکراو، دابینکردنی دەرمان، پێداویستییە پزیشکییەکان، و کارمەندانی پزیشکی و تەندروستی لەو مەفرەزە و ژمارەیەک مەفرەزەی پزیشکی کردەوە".
وەزیر تەندروستی ئەو هەوڵانەی کە لەلایەن ستافی مەزارکە دراون بەرزنرخاند،جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی دوو هێندەکردنی هەوڵەکان بەتایبەت لە لوتکەی سەردانەکەدا، هەروەها دابینکردنی هەموو هەوڵە تەندروستییەکان بۆ سەردانکەران و پەیوەندیکردن لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنەکان بۆ گواستنەوەی هەر حاڵەتێکی فریاگوزاری.
