نێچیرڤان بارزانی پێزانینی بۆ ئەو پشتگیریی ئیتاڵیا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دوپاتکردەوە
وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه و جەختی لەسەر گرنگیی هاوبەشیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و پابه‌ندیى وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیریی پێشمەرگە و بەهێزکردنی هاوکاریی سەربازی و ئەمنی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا کرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانى به‌شداریكردنى له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، به‌یانیى ئه‌مڕۆ هه‌ینى نێچیرڤان بارزانى له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گویدۆ كرۆسێتۆ وه‌زیرى به‌رگریى ئیتاڵیا، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا و بەهێزکردنی هاریكاریى هاوبەشى نێوان هه‌ردولا و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعشیان تاوتوێ كرد.
نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەو پشتگیرییە دوپاتکردەوە کە ئیتاڵیا لە بواری ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە و بەهێزکردنی تواناکانی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژى داعشدا پێشکەشی دەکات، هه‌روه‌ها داكۆكى له پێویستیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به به‌رده‌وامیى پشتگیریى نێوده‌وڵه‌تى بۆ نه‌هێشتنى یه‌كجاره‌كیى داعش كرده‌وه.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا جەختی لەسەر گرنگیی هاوبەشیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و پابه‌ندیى وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیریی پێشمەرگە و بەهێزکردنی هاوکاریی سەربازی و ئەمنی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا کرده‌وه، هه‌روه‌ها ستایشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى كرد له پاراستنى سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌وه‌ش هاتوه، دوایین پێشهاته ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە، به‌تایبه‌تى دۆخى سووریا و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه بوو.
