رێبوار تەها: سبەى لیژنەیەک لە بەغدادەوە سەردانى کەرکوک دەکات بۆ چارەسەرکردنى کێشەی جوتیاران
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لەبارەی جوتیارانی کەرکوکەوە ڕایگەیاند، ئەو سەربازانەى هێرشیانکردەسەر جوتیاران، دەستبەسەرکراون و سبەى لیژنەیەک لە بەغدادەوە سەردانى کەرکوک دەکات بۆ چارەسەرکردنى کێشەکە.
رێبوار تەها، رایشیگەیاند، هه‌فته‌ى رابردوو له‌به‌غداد بووە و نووسراوى فه‌رمیی ئاڕاسته‌ى نووسینگەی سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كردووە، بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌و زه‌وییانه‌ى بڕیارى دادگایان له‌سه‌ر نییه، تاوکو جوتیاران بتوانن كارى كشتوكاڵیى خۆیان بكه‌ن و هه‌موو هه‌نگاوه‌كان به ئاڕاسته‌ى چاره‌سه‌ركردن بوون.
پارێزگارى کەرکوک دەڵێت، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌نگى به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى (ئەنجوومەنى باڵاى شۆڕشى هەڵوەشاوە)داوە و بووە به بڕیار، بۆ جێبه‌جێكردنیشى چاوه‌ڕوانى رێنماییه‌كانى حكومه‌تى فیدراڵن، بۆیه له ئێستادا پێویسته هه‌موو لایه‌ك خۆڕاگربن بۆ له‌ده‌ستنه‌چوونى ئه‌م ده‌ستكه‌وته.
پارێزگاری کەرکوک جوتیارانى سنووری سەرگەڕان دڵنیا ده‌كاتەوە، لە‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیانن، بۆیە دەبێت ده‌رفه‌ت بده‌ن له‌ڕێگەى دامه‌زراوه یاسایی و فه‌رمییه‌كانه‌وه به‌و ئامانجه بگه‌ن.
پارێزگارى کەرکوک دەشڵێت، هه‌ر له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى زه‌ویوزار، به‌ر له دوو هه‌فته بڕیارماندا گرێبه‌ست بكرێت بۆ هه‌موو زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانى سنوورى تۆپزاوا و یایچى و تركه‌ڵان كه ماوه‌ى حه‌وت ساڵ كێشه‌یان هه‌بوو، بۆیه له سنوورى سه‌رگه‌ڕانیش هه‌نگاومان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ناوه.
رێبوار تەها دڵنیایی دەدات، ئه‌و سه‌ربازانه‌ى ئه‌مڕۆ له گوندى شه‌ناغه په‌لامارى جوتیارانى كوردیاندا، ده‌ستبه‌سه‌ركراون و لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر پێكهێنرا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشیان ئاڕاسته‌كرد بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كان له‌و سنووره.
پارێزگارى کەرکوک جەختدەکاتەوە، له‌پاش پەیوەندى و ئاگاداركردنه‌وه‌ى، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوە بە ناردنى لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تیى بریكارى وه‌زیرى داد بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخه‌كه، سبه‌ینێش له دیوانى پارێزگا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ ئەو لیژنەیە ده‌بێت.
