سودانی سەرپەرشتی واژۆکردنی ڕێککەوتنی پەرەپێدانی چوار کێڵگەی کەرکوک لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەریتانی دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، سەرپەرشتی واژۆکردنی ڕێککەوتنی پەرەپێدانی چوار کێڵگەی کەرکوک لەگەڵ کۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم/BPی بەریتانی کرد
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویکردەوە"بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە بەغداد، ڕێککەوتنێک بۆ نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی چوار کێڵگەی کەرکوک، لەنێوان کۆمپانیای نەوتی باکووری سەر بە وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم/BPی بەریتانی واژۆ کرا.
وتیشی ئەم واژۆکردنە دوای ڕێککەوتنێک دێت لەگەڵ کۆمپانیای پەیوەندیدار، سەبارەت بە پرسە تەکنیکییەکان و مەرجەکانی گرێبەست، لەسەر بنەمای ئەو یاداشتانامە لێکتێگەیشتنانەی کە لە لەندەن واژۆکراون، لە میانی سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەریتانیا، کە ئامانج لێی دەستەبەرکردنی باشترین مەرج و سوودی گرێبەستە بۆ لایەنی عێراقی، دوای دانوستانێکی وردی درێژخایەن، بەپێی ڕێنماییەکانی بەڕێزیان، بەمەبەستی وەبەرهێنانی باشتر بۆ وزە و دابینکردنی نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەکانی باکوور و کەمکردنەوەی پشتبەستنیان بە نەوتی باشوور، و ڕێککەوتنەکە قۆناغی کۆتاییە پێش واژۆکردنی کۆتایی گرێبەستەکە.
دووپاتیشیکردەوە هەروەها ڕێککەوتنەکە پەرەپێدانی چوار کێڵگەی سەرەکی کەرکوک لەخۆ دەگرێت (بای حەسەن، کەرکووک بەهەردوو (بابا و ئاڤانا) و چەمبۆر و خەباز)"ـەوە، بۆ دڵنیابوون لە وەبەرهێنانی غازی هاوەڵ، هەروەها نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی دامەزراوەکانی غاز لە کۆمپانیای غازی باکوور و دامەزراندنی وێستگەیەکی کارەبا بە توانای 400 مێگاوات بۆ گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەکانی ئەم پڕۆژە ستراتیژییە یەکگرتووە.
ئاماژەیشیدا ئەم پڕۆژەیە دەستی کار لە پسپۆڕییە جیاوازەکان و کارپێکردنی کۆمپانیا ناوخۆییەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی سوودی کۆمەڵایەتی، و پەرەپێدانی تواناکانی سەرچاوە ئەندازیاری و تەکنیکییەکان و پاڵپشتیکردنی ستافی کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای غازی باکوور لەخۆدەگرێت، لە چوارچێوەی دیدگای حکومەت بۆ پرۆگرامەکانی ڕاهێنان و بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوویی لە چوارچێوەی ئەوەی بریتش پترۆلیۆم بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت دابینی دەکات.
