کەشناسی: سبەینێ لە ناوچەکانی هەرێم نمە باران دەبارێت و لەناوچە شاخاوییەکانیش پلەکانی گەرما لە ژێر سفر دەمێننەوە
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەینێ لە ناوچەکانی هەرێم نمە باران ببارێت و لەناوچە شاخاوییەکانیش پلەکانی گەرما لە ژێر سفر دەمێننەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، دهستهی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سبەینێ کەشوهەوا لە ناوچەکانی هەرێم و ناوەڕاست ناوەراستی عێراق نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران بهتایبهت لە ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها هەورەبروسکە و ئاسمانی روون لە ناوچەکانی باشوور لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور، پلەکانی گەرماش جێگیره لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کەشوهەوای رۆژی یەکشەممە لە ناوچەکانی ههرێمی كوردستان ساماڵ بۆ نیمچە هەور و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووریش ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبن،
سهبارهت به کەشوهەوای رۆژی دووشەممە، پیشبینی دەکەن، لە سەرجەم ناوچەکان نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، لە ئێواراندا ساماڵ دهبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور لە ناوچەکانی ههرێمی كوردستان، هەروەها با دەگۆڕێت بۆ باشووری رۆژهەڵات و خێراییهكهى لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.
بۆ کەشوهەوای رۆژی سێشەممەی داهاتوو، پێشبینی كراوه نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران بۆ مامناوەند لە ناوچەی باشووری (بەسرە، موسەنا) و لە هەندێک شوێنی ناوچەی رۆژئاوای وڵات.
هەروەها خێرایی با لە رۆژدا كهمێك خێراتر دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک ناوچە، هەروەها پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرز دەبێتەوە لە ناوچەكانى ههرێمی كوردستان، بهڵام کەمتر لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور.
