عێراق جەختدەکاتەوە لەسەر گرنگی پشتیوانیکردن لە هەوڵە هاوبەشەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە
عێراق جەختدەکاتەوە لە گرنگی پشتیوانیکردنی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە "فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، بەشداریی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی کرد، کە لە قاهیرەی پایتەختی میسر بەڕێوەچوو".
به گوێرهی راگهیندراوه وهزیری دهرهوه ،ئاماژەی بەوەشکرد، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا پلانی ئاوەدانکردنەوەی غەززە تاوتوێ کرا، بەو پێیەی میسر نەخشەڕێگایەکی تۆکمەی بۆ ئەو مەبەستە خستەڕوو، هاوکات وەزیرەکان باسیان لە ئاستەنگەکانی بەردەم هەرێم کرد، لەگەڵ گرنگیدان بە دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی بەپەلە بۆ سەرجەم دانیشتوانی کەرتی غەززە، جگە لە دانانی خشتەی کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی غەززە".
لە وتارەکەیدا لە میانی دیدارەکەدا، وەزیر جەختی لە "گرنگی هاودەنگی و پاڵپشتی لە هەوڵە هاوبەشەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە و بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکە" کردەوە، جەختی لەسەر "پێویستی دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت لە غەززە و ناوچەکە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە" کردەوە.
