دەستپێکردنی کارەکانی پێنج نەخۆشخانە لەچەند پارێزگایەک راگەینرا
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە شێوەیەکی فەرمی دەستپێکردنی کارەکانی پێنج نەخۆشخانەی نوێی لەچەند پارێزگایەک ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە : سەرۆک وەزیران لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە فەرمانیدا بە دەستپێکردن و کارکردن بۆ دروستکردن و تەواو کردنی پێنج نەخۆشخانە لە چوار چێوەی پلانی دروستکردنی 16 نەخۆشخانە لە سەرانسەری عێراقدا، بە توانای 100 قەرەوێڵە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : ئەو پێنج نەخۆشخانەیەی کە کاری دروستکردنیان دەست پێدەکرێت ئەم شوێنانە دەگرێتەوە :
1- قەزای تلکێف لە پارێزگای نەینەوا.
2-قەزای بێجی لە پارێزگای سەلاحەدین.
3- ناحیەی سەدەی هیندیە لە پارێزگای بابل.
4- قەزای جەدوەلی غەربی لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز.
5- قەزای سوقی شیوخ لە پارێزگای زیقار.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و دابینکردنی چاودێری پزیشکی باشتر بۆ هاووڵاتیان لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتدا. پێشبینی دەکرێت ئەم نەخۆشخانانە ڕۆڵێکی گرنگ لە کەمکردنەوەی فشاری سەر دامەزراوە تەندروستییەکانی ئێستا و باشترکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بگێڕن.
