ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: کاردەکەین بۆ نەهێشتنی داعش لە عێراق
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەریقی یەکەم روکن قەیس محەمەداوی، کارکردن بۆ لەناوبردنی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش لە عێراق دووپاتکردەوە.
ئەلمحەممەدی لە وتارێکدا لە میانی کۆنفرانسی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەبارەت بە کوشتنی والی عێراق و سوریا ڕایگەیاند؛دەستکەوتێکی گەورەی ئەمنی لە ڕێگەی کوشتنی تیرۆریست عەبدوڵڵا مەکی بەدەست هات"،ڕوونیشیکردەوە "تیرۆریست عەبدوڵڵا مەکی (ئەبو خەدیجە) بەناو جێگری خەلیفەی گشتی بووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "زۆرێک لە توخمە تیرۆریستییەکان کە پەیوەندییان بە شانەی تیرۆریستی عەبدوڵڵا مەکییەوە هەیە دەستگیرکراون"،جەختکردنەوە لەسەر "کارکردن بۆ نەهێشتنی چەتەکانی تیرۆریستی داعش لە عێراق".
لای خۆیەوە، سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر، فەریق روکن کەریم تەمیمی، ڕوونیکردەوە، "عەبدوڵڵا مەکی تیرۆریست ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی پێبووە".
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پاشنیوەڕۆی هەینی کوژرانی تیرۆریست عەبدوڵڵا مەکی، کە والی عێراق و سوریابوو، ڕاگەیاند.
