سەدر ژماریەك ڕێنمایی نوێی بۆ سەرایای سەلام باڵی سەربازی رەوتەكەی دەركرد
موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی نیشتیمانی شیعە ژماریەك ڕێنمایی نوێی بۆ "سەرایای سەلام" باڵی سەربازی رەوتەكەی دەركرد كە تێدا، هەڵگرتنی چەکی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات لە لایەنگرانی قەدەغە كردوە و داوای گەڕانەوەی بۆ مەرجەعە ئاینی و داناكان كردوە، ئەگەر عێراق توشی دوژمنكاری دەرەکی بو.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی یاریدەدەری جیهادیی "سەرایای سەلام"، كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردوەتەوە و تێدا دەڵێت، لە موقتەدا سەدرەوە رێنمایی بۆ سەرایا هاتوە و داوای لە لایەنگرەكانی كردوە كە واز لە لێدوانی تائیفی بهێنن، چونکە لێکەوتەی ترسناکی دەبێت و زیان بە عێراق و گەلەکەی دەگەیەنێت و برایەتی لە نێوان ئەندامانی بزوتنەوەکەدا دابمەزرێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆكی رەوتی نیشتیمانی شیعە بەکارهێنانی چەك و بەرزكردنەوەی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بە توندی قەدەغەیە كردوە، وتویەتی، "چارەنوسی نیشتمان و گەلەکەی لەلایەن تاک و گروپێکەوە دیاری ناکرێت".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ئەگەر عێراق توشی دوژمنكاری بو، پێویستە بگەڕێنەوە بۆ حەوزە و مەرجەعەكان و داناکان، نەگەڕێنەوە بۆ لای گەندەڵکاران و ستەمکاران.
