ئایا ژمارەی پەرلەمانتاران بۆ 460 پەرلەمانتار بەرز دەبێتەوە... کۆمسیۆن وڵادەداتەوە
حەسەن قەبەس، ئەندامی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە دووپاتی کردەوە کە "ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ئێستادا هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە".
قەبەس لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی فەرمی و دواتر موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕوونی کردەوە کە: "کۆمسیۆن بە دەستەیەکی جێبەجێکار دادەنرێت، نەک بە دەستەیەکی یاسادانان، بۆیە زیادکردنی ژمارەی نوێنەرەکان بە پشتبەستن بە زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان کە لە سەرژمێری گشتی ئاشکرای کردووە، لە چوارچێوەی دەسەڵاتی ئەودا نییە".
بەگوێرەی دەستووری عێراق بۆ هەر 100 هەزار کەسێک کورسییەک تەرخانکراوە ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەگەر بەپێی ئەنجامی سەرژمێری نوێی ساڵی 2024 ئەم پەیڕەو جێبەجێ بکرێت، ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ 460 ئەندام بەرز دەبێتەوە، ئەمەش بە بەراورد بە ژمارەی ئێستای 329 ئەندام، کە لە خولەکانی پێشووی هەڵبژاردنەوە پەسەند کراوە.
