ئەعرەجی و شێخ حەمودی جەخت لەسەر پێویستی پشتیوانیکردن لە تەواوکردنی بەرنامەی حکومەت دەکەنەوە
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و شێخ هومام حەمودی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق جەختیان لە پشتیوانیکردن لە تەواوکردنی بەرنامەی حکومەت کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا کە دەست موتەڵع کەوتووه ڕایگەیاندووە، “قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ شێخ هومام حەمودی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق کۆبووەوە و لەگەڵیدا پێداچوونەوەی بە دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەکە کردووە”،جگە لە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی پاراستنی دەستکەوتە سیاسی و ئەمنییەکان، بەشێوەیەک کە سەروەری و بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق بپارێزێت و پایەکانی یەکێتی نەتەوەیی عێراق بەهێزتر بکات.
هەردولا بەگوێرەی بەیاننامەکە جەختیان لەوە کردووەتەوە "بەردەوامبوون لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات"و،جەختیانکردەوە لەسەر "پێویستی پشتگیریکردن لە تەواوکردنی بەرنامەی حکومەت، بە شێوەیەک کە ڕەنگدانەوەی ڕێبازی حکومەت بێت بۆ بەدیهێنانی چاکسازی لە هەموو ئاستەکاندا".
