ئێران دانوستانی ناڕاستەوخۆ کردووتەوە لەڕێگەی کەناڵی جۆراوجۆرەوە لەگەڵ ئەمریکا
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: سیاسەتی ڕوونمان ئەوەیه که لەژێر زۆرترین گوشار و هەڕەشەی که هەموو ڕۆژێک دەخرێتە سەرمان، ناچینه ناو دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەکاتی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی بارەگای نەورۆزی مانگی سووری ئێران، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، وتی: ئێمە لەژێر و ئەوپەڕی گوشار و هەڕەشە کە ڕۆژانە دەکرێت، ناچینە ناو دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا و ئەمە سیاسەتی روونی ئێمەیە تا گۆڕانکاری لە ڕوانگەی لایەنی بەرامبەر ئێران و گەلی ئێران ڕوو نەدات.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: لەگەڵ ئەو تۆمەتانەی کە ڕۆژانە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە دژ بە ئێران دەکرێت و ئەو سیاسەتانەی کە ڕۆژانە ڕادەگەیەنرێن و ئەو داواکارییە ناعەقڵانی و قبووڵنەکراوانەی کە ڕۆژانە دەخرێنەڕوو و داوای دەکرێن، ئێمە ناچینە هیچ دانوستانێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنە ئەمریکییەکان، "بێگومان ڕێگە بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ کراوەیە و ئەگەری ئەوەمان هەیە لە ڕێگەی کەناڵی جۆراوجۆرەوە ئەو کارە بکەین".
عێراقچی جەختی کرد، كه ئامانج و ئەرکی ئێمە بەدیهێنانی بەرژەوەندی نەتەوەیی و ئاسایشی وڵات و خەڵکی ئێرانە و لەم بوارەشدا هیچ دەرفەتێک لە دەست نادەین.
