بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی ڕێنماییەکانی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی بڵاوكردهوه
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی ڕێنماییەکانی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند، شەقامەکانی دەرەوەی شار قەرەباڵغ دەبن تکایە لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل پەیڕەوی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن بۆ سەلامەتیی خۆتان و خەڵک.
ڕێنماییهكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان
یهكهم: لە کاتی هەر ڕوداوێک سەرەتا پەیوەندی بە ژمارە (115) بکە بۆ ئەوەی تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە زووترین کات بگەنە شوێنی ڕووداو.
دوهم: ئەگەر بە مەبەستی گەشت و سەیران لەماڵ دەرچویت، باشترە هەمو ئامێرە کارەباییەکان بکوژێنرێنەوە، چونکە لە ماوەی رابردو زۆرترین ڕوداوی سوتانی ماڵان بەهۆی شۆرتی کارەباوە ڕویداوە.
سێیهم: ناوچە گەشتیارییەکان بپارێزە، وریای پاشماوەی ئاگری چێشتلێنان بن، کە کارتان تەواو بو بەتەواوی بیکوژێننەوە.
چوارهم: خەڵوزی نێرگەلە هۆکاری سەرەکییە بۆ کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵان و ناوچە گەشتیاریەکان، بۆیە بە وریاییەوە بەکاری بێنن.
پێنجهم: بەهۆی کەمیی بارانبارین لەمساڵدا و وشکیی خاک و بونی پوش و پەڵاش، فڕێدانی جگەرە مەترسیدارە، بۆیە کە جگەرەکەت کێشا لە جامی ئۆتۆمۆبیلەکەت فڕێی مەدە دەرەوە، بەتایبەتی لە ڕێگاکانی دەرەوەی شار.
شهشهم: خاوەن هوتێل و مۆتێلەکان و شوێنە گەشتیارییەکان دەبێت بەتەواوی ڕێنماییەکانی بەرگریی شارستانی جێبەجێ بکەن کە پێیان دراوە، چونکە پاڵەپەستۆیەکی زۆریان لەسەر دەبێت بەهۆی هاتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و خواروی عێراق.
حهوتهم: شەقامەکانی دەرەوەی شار قەرەباڵغ دەبن تکایە لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل پەیڕەوی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن بۆ سەلامەتیی خۆتان و خەڵک.
ههشتهم: لەو ناوچانەی ئاوی لێیە تکایە مەلە مەکەن، ژیانی خۆتان مەخەنە مەترسییەوە.
نۆیهم: دایکان و باوکان تکایە ئەگەر بە مەبەستی گەشت چونە دەرەوە، ئاگاداری منداڵەکانتان بن لەو شوێنانەی ئاوی لێیە، با ڕوداوە ناخۆشەکانی ساڵانی رابردو دوبارە نەبنەوە.
دهیهم: لە هەمو بارودۆخێکدا تکایە بە زوترین کات پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی بەرگریی شارستانیی ژمارە (115).
