سودانی پیرۆزبایی جهژنی ئەکیتو دەکات
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،پیرۆزبایی جەژنی ئەکیتۆ دەکات و جەختکردەوە لەسەر بەهاکانی فرەچەشنی و برایەتی کە سەرچاوەی هێزن بۆ وڵات.
سودانی له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی (X) نووسیویەتی"بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی بابلی (ئەکیتۆ)"ـەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆڵەکانی گەلە ئازیزەکەمان دەکەین، بەتایبەتی ئاشوورییەکان و کلدانییەکان و سریانییەکان، لەم جەژنە دێرینەدا ئاهەنگ دەگێڕن، کە بەرجەستەی قووڵایی شارستانییەت و دەوڵەمەندی کەلتوورمان دەکات".
سهرۆك وهزیران ئاماژهی بهوهیش كردووه كه "ئەم جەژنە مێژووییە هاوکاتە لەگەڵ جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، بۆیە ئەم دەرفەتە دەقۆزینەوە بۆ جەختکردنەوە لەسەر بەهاکانی فرەچەشنی و برایەتی کە سەرچاوەی هێز بۆ وڵاتە خۆشەویستەکەمان پێکدەهێنن"، سودانی جەخت لەسەر گرنگی "برەودان بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان پێکاهەتەکانی گەلەکەمان و قوڵکردنەوەی ڕۆحییەتی هاووڵاتیبوون دەکەینەوە، کە هەموومان لە ژێر ئاڵای عێراقێکی یەکگرتوودا کۆدەکاتەوە، و هیوای ئایندەیەکی گەشاوەتر و سەقامگیرتر بۆ وڵاتەکەمان و گەلە بەڕێزەکەمان دەخوازین".
له كۆتاییدا سهرۆك وهزیران نووسیوێتی "هەموو ساڵێک عێراق ئاوەدانتر و یەکگرتووتر و سەقامگیرتر بێت".

