ئەنجومەنی وەزیران ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌به‌رژه‌وه‌ندی کارمەندانی پەروەردە ومامۆستایان وفەرمانبەرانی وەزارەت ده‌ركرد
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیران پاکێجێکی بڕیاری تایبەت بە ستافی پەروەردەیی و مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەی دەرکرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران کەدەستی موتەڵع کەوتووە،محه‌مه‌د شیاع سودانی میوانداری سه‌رۆكی سه‌ندیكای مامۆستایان ده‌كات و ژماره‌یه‌ك بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به تیمی په‌روه‌رده‌یی و وانه‌وتنه‌وه و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كان، ڕێكاره‌كانی دابه‌شكردنی پارچه زه‌وی به‌سه‌ر تیمی په‌روه‌رده و فێركاری له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه به‌رده‌وام ده‌بن، لیژنه‌یه‌كی باڵاتریش پێكده‌هێندرێت بۆ جێبه‌جێكردنی نوسراوی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ده‌سه‌ڵاتی باڵای هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگاكان، كه ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌خۆده‌گرێت بۆ دامه‌زراندنی گه‌ڕه‌كی نیشته‌جێبون بۆ تیمی په‌روه‌رده و فێركاری و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی كرێی گواستنه‌وه ده‌دات به سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی، وه‌ك له بودجه‌ی هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی په‌روه‌رده‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ته‌رخانكراوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، "وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕی 100 هه‌زار دینار خه‌رجبكات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی قوتابخانه‌كان، بۆ هه‌ر وه‌رزێكی خوێندن، هه‌روه‌ها بڕیاردرا به چالاككردنی سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی یاسای پاراستنی مامۆستایان (8ی ساڵی 2018)".
هه‌ر به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كان، "ژماردنی قوتابخانه دوره‌كان و كارمه‌ندانی په‌روه‌رده‌یی له‌و قوتابخانانه‌ی كه زیاتر له 100 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شاره‌وه دورن و پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆیان، جگه له‌وه‌ش وه‌زاره‌تی دارایی لێكۆڵینه‌وه له هه‌ژماركردنی ساڵانی خزمه‌تی خۆڕایی بكات به مه‌به‌ستی پاداشت و پله‌به‌رزكردنه‌وه، بڕیاریشدراوه به پێدانی قه‌رزی دارایی به كارمه‌ندانی په‌روه‌رده و خوێندن له بانكه حكومییه‌كان، به ڕێژه‌ی سودی كه‌م، بۆ باشتركردنی ئاستی بژێویان".
