ئەنجومەنی وەزیران 11ی تشرینی دوەمی 2025 وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکات
له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كه درێژكراوه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ بو، واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی دیاریكرد كه به‌پێی واده‌كه 11ی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ پرۆسه‌كه ئه‌نجامده‌درێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنێکی بە سەرۆکایەتی محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆک وه‌زیران ئەنجامدا، بۆ تەواوکردنی کار و بڕیارەکانی دوێنێی ئەنجومەنەکە.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌نگدرا لەسەر دیاریکردنی 11ی (تشرینی دوەم/11)ی 2025 وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێیدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد، یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش جێبه‌جێكردنی خواست و داواكاریه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بو.
