حەکیم لە سامەڕاوە: چارەسەرکردنی مەلەفی ئاوارەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی شاروچکەکە پێشینەیە
عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لەگەڵ کۆمەڵێک شێخ و کەسایەتی و ڕۆشنبیرانی سامەڕا کۆبووەوە. جەختیشی لەوە کردەوە کە "چارەسەرکردنی پرسی ئاوارەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی شارۆچکەکە لە پێشینەی کارەکانە".
لە بەیاننامەیەکدا کە بە موتەڵع گەیشتووە، حەکیم جەختی لەوە کردووەتەوە کە "تەحەددیاتەکان دەرفەت لەناو خۆیاندا هەڵدەگرن، بارودۆخە سەختەکانیش یارمەتیدەر بوون لە بەهێزکردنی قەناعەتی پێویستی یەکتر لەنێوان هەموو لایەنەکاندا".
داوایشیکرد شانازی بە ناسنامە و پراکتیزەکردنی ڕوونی ڕێوڕەسمی ئایینی و کۆمەڵایەتی بکرێت، لەگەڵ ئەوەی هەمووان ڕێز لەم مافە بگرن.
ئاماژەیشیدا کە: "دیموکراسی تێچووی خۆی هەیە، وەک سەختی بڕیاردان و هەمەجۆریی بۆچوونەکان، بەڵام بە پارێزبەندی دەمێنێتەوە لە بەرامبەر قۆرخکاریی دەسەڵات و بیروڕا".
جەختی لەسەر پێویستی "چاوپۆشیکردن لە دەنگە توندڕەوەکان و متمانەکردن بە هۆشیاری کۆمەڵگا بۆ ڕەتکردنەوەی قسەی توندڕەوی" کردەوە.
حەکیم جەختی لە گرنگی چارەسەرکردنی پرسی ئاوارەکان کردەوە، چونکە بوونیان لەگەڵ دۆخی ئەمنی سەقامگیردا ناگونجێت. ناوبراو خوازیاری "ڕووبەڕووبوونەوەی بارودۆخی خزمەتگوزاری و ژیانی سامەرا" بوو، متمانەی خۆی دووپاتکردەوە کە "هەڵبژاردنی سامەرا وەک پایتەختی شارستانیەتی ئیسلامی هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ باشترکردنی واقیعی شارستانی و خزمەتگوزارییەکەی".
