ئەنجومەنی ئاسایش دانپێدانانی ئەنجامدەری هێرشەکەی جەژنی ئەکیتۆی لە دهۆک بڵاوكردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە ، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دانپێدانانی ئەنجامدەری هێرشەکەی جەژنی ئەکیتۆی لە دهۆک بڵاوكردەوە، ئاماژەی بەوەکرد ، لە 2024 لەرێگەی چاتەوە پەیوەندیم بە داعشەوە کرد.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە هێرشکارەکە ناوی لوئەی عەبدولڕەحیم و ناسناوی ئەبوجوهەیمەن باغۆزییە. ئەو لە دانپێدانانەكە كە ئەنجومەنی ئاسایش بڵاویكردۆتەوە، دەڵێت، پێشتر دانیشتوی قامشلۆ بوم و ئێستا نیشتەجێی کەمپی دۆمیزم. لە 2024 لەرێگەی چاتەوە پەیوەندیم بە داعشەوە کرد و بەیعەتم دابوە رێکخراوەکە.
هەروەها دەشڵێت"وانەم لەبارەی خولی شەرعی، جیهادی و ئەمنی وەرگرتبوو و بۆ هێرشکردنە سەر مەسیحییەکان راسپێردرام و فەرمانم لە سەركردەیەكی داعش وەرگرت.
رۆژی 1ی نیسانی 2025ی لە ئاهەنگی جەژنی ئەکیتۆ لە شاری دهۆک هێرش کرایە سەر ئاهەنگگێڕان و بەهۆیەوە دو کەس بریندار بون.
