سەرۆک کۆمار ئامادەیی بەردەوامی خۆی بۆ پشتیوانی لە مافەکانی کوردانی فەیلی دووپات دەکاتەوە.
عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ شەممە، ئامادەیی هەمیشەیی سەرۆکایەتی کۆماری بۆ وەستانەوە لە پاڵ مافەکانی کوردانی فەیلی دووپات کردەوە و ڕایگەیاند، دادپەروەری بۆ کوردانی فەیلی پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشی هەڵوەشاوە هەیە.
سەرۆک کۆمار لە وتارێکدا لە میانی ڕێوڕەسمی ساڵانەی یادی ناوەندی ساڵانەی ڕۆژی شەهیدی فەیلی و ڕووخانی حیزبی لەناوچووی بەعس، وتی: بە ئازارێکی قووڵەوە ئەو نادادپەروەری و ستەمکاری و زۆردارییەی بەسەر ڕۆڵەکانی ئەم پێکهاتە ڕەسەنەدا هاتبوو، بیردەکەینەوە.
وتیشی: گەیشتن بە دادپەروەری بۆ ڕۆڵەکانی ئەم پێکهاتە پێویستی بە پاکێجێک ڕێوشوێن هەیە. بەشێک لە بڕیارە ناڕەواکانی ئەنجوومەنی فەرماندەیی شۆڕشگێڕی هەڵوەشاوە هێشتا لە کاردان، ئەمەش پێویستی بە هەڵوەشاندنەوە و گۆڕینیان هەیە.
جەختیشی کردەوە کە "سەرۆکایەتی کۆمار ئامادەیی بەردەوامی خۆی بۆ وەستانەوە لە پاڵ مافەکانی پێکهاتەی کوردی فەیلی دەربڕیوە و بەردەوامیشی هەیە".
