سودانی: حکومەت لە كڕینی گه‌نم لەجوتیاران به نرخێكی پاڵپشتیكراو سەرکەوتوو بوو
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له جوتیاران رایگه‌یاند، حكومه‌تی ئێستا سه‌ركه‌وتو بوه له جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی پاڵپشتیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ و پێدانی قه‌رز و كڕینی گه‌نم لێیان به نرخێكی پاڵپشتیكراو تا 850 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ته‌نێك.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی پێشوازی له ژماره‌یه‌ك جوتیار له پارێزگاكانی موسه‌نا و دیوانیه و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا كرد و گوێی له كورته‌یه‌كی ورد گرت سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانی جوتیاران، له‌وانه قه‌ره‌بوكردنه‌وه نه‌چاندنی برنج بۆ ساڵی 2023 و خه‌رجكردنی شایسته‌كان و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی لافاو و بارانبارین و زیادكردنی پشكی سوته‌مه‌نی بۆ ئامێره كشتوكاڵییه‌كان.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ڕاسپارد، لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێت بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌و داواكارییانه و به‌گوێره‌ی مه‌رجه یاساییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی و زیادكردنی توانای ئابوری.
محه‌مه‌د شیاع سودانی جه‌ختیكرده‌وه، "حكومه‌تی ئێستا سه‌ركه‌وتو بوه له جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی پاڵپشتیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ، كه نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نێكی گرنگی به‌رنامه‌كه‌ی ده‌كات، به‌رده‌وامیش ده‌بێت له دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی جوتیاران، به‌تایبه‌تی په‌ینی كیمیایی و قه‌رز و كڕینی گه‌نم لێیان به نرخێكی پاڵپشتیكراو تا 850 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ته‌نێك، جگه له دابینكردنی سایلۆ بۆ جێكردنه‌وه‌ی زۆری به‌رهه‌می دانه‌وێڵه".
