کۆمسیۆن: زیاتر له ٣٢٠ پارتی سیاسی و ٦٠ هاوپهیمانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو تۆمار كراوە
كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق رایگەیاند، کە زیاتر لە ٣٢٠ پارتی سیاسی و ٦٠ هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو تۆمارکراوە،ئاماژەی بەوەکرد تۆمارکردنی لایەنە سیاسیەکان لە ١٥ـی نیسان دەستی پێکردووە و تا ٤ـی ئایار بەردەوام دەبێت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ، جومانه غهلای، وتهبێژی كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق ژمارەی ئەو پارت و هاوپەیمانییە سیاسییانەی خۆیان بۆ بهشداریی له ههڵبژاردنی داهاتوو تۆمار كردووه ئاشكرا كرد،
باسی لەوەشکرد، هەموو پارت و هاوپهیمانییه سیاسییهكان له لایهن كۆمسیۆنهوه بانگهێشت دهكرێن بۆ ئەوەی راپۆرت بدەنە بەشی پەیوەندیدار بۆ تۆمارکردنی خواستی بەشداریکردنیان.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاوپەیمانییانەی پێشتر تۆمار کراون و هیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نەهاتووە دەتوانن راستەوخۆ پەیوەندیی بە كۆمسیۆنهوه بکەن بۆ تۆمارکردنی ئارەزووی بەشداریکردنیان، سەبارەت بەو هاوپەیمانییانەی کە گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە، واتە هاوپەیمانی نوێن، دەبێت رێکارە دیاریکراوەکان بگرنهبهر و سهردانی كۆمسیۆن بكهنهوه بۆ تەواوکردنی پرۆسەی تۆمارکردن.
ئاماژەی بەوەکرد"زیاتر لە ٣٢٠ پارتی سیاسی و ٦٠ هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو تۆمارکراوە"وتیشی، ئەم قۆناغە لە ١٥ـی نیسان دەستی پێکردووە و تا ٤ـی ئایار بەردەوام دەبێت.
