توێژینەوەیەک: زۆر بەکارهێنانی خوێ خەمۆکی زیاد دەکات
لە توێژینەوەیەکدا کە بەم دواییه ئەنجامدرا لەلایەن تیمێکی زانکۆی شینجیانگی پزیشكی چین ، كاریگهری چاوەڕواننەکراوی زۆر بەکارهێنانی خوێ بۆ خۆراک لەسەر تەندروستی دەرونی ئاشکرا دەکات".
توێژینەوەکە بە پشت بەستن بە داتای 500 کەس ئاشکراکراوە، ئەو کەسانە بەردەوام خوێ بۆ خۆراکی ئامادەکراو زیاددەکەن ئەگەری توشبوونیان بە خەمۆکی و دڵە راوکێ نزیکەی لە 40% زیاتره بهراورد بەو کەسانەی کە هەرگیز یان بەدەگمەن خوێ زیاددەکەن بۆ خۆراک.
شیكاری داتاکان ئاشکرای دەکات دەریخستیە نۆ ههزار و 516 كهس تووشی خەمۆکی بوون و 11 ههزار و 796 كهس تووشی دڵهڕاوكێ بوون.
رونکردنەوەیەکی کاریگەریەکە جیاوازن، ئەگەری هەیە خوێ پیربوونی بایلۆجی زووتر بکات یان کێشەی تەندروستی دەروونی زیاد بکات.
یان کاریگەری لەسەر هەردوو هۆرمۆنی سەرەکی دەرونی هەبێت، سیرۆتۆنین و دۆپامین، كه بهشدارن له گهشهكردن و تێکچوونی دەرونی.
بەپێی قسەی توێژەران، یەکەمین جارە توێژینەوەیەک دیاری بکەن کە خوێ پەیوەندی نەرێنی هەبێت لەسەر توشبوون بەخەمۆکی".
