وەزیری رۆشنبیری بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی پێشكه‌ش به ئه‌حمه‌د شه‌رع کرد
ئه‌حمه‌د فه‌كاك به‌درانی وه‌زیری ڕۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنه‌واره دێرینه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی پێشكه‌ش به ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری سوریا كرد به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی كه بڕیاره له 17ی مانگی داهاتو له به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌حمه‌د فه‌كاك به‌درانی له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند، به پشتبه‌ستن به ڕاسپاردنێكی عه‌بدوللـه‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمار بانگهێشتنامه‌یه‌كمان گه‌یانده ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری سوریا بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له 17ی مانگی داهاتو له به‌غدا".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه "لوتكه‌ی عه‌ره‌بی تاوتوێی ئه‌و ئاڵنگاریانه ده‌كات كه ڕوبه‌ڕوی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی ده‌بنه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ دیمه‌شق، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ڕۆشنبیری سوریا كۆبوه‌ته‌وه و باسیان له به‌رزكردنه‌وه‌ی هاوكارییه كولتورییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات كردوه".
