عێراق... دەستبەسەراگرتنی ٤٤٠ تەن برنجی ماوەبەسەرچوو
ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند لە پارێزگاکانی باشوری وڵات دەستگیرا بەسەر زیاتر لە (٤٤٠) تەن برنج.
ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەچوارچێوەی پاراستنی مافەكانی بەكاربەر، رێگریكردن بە فێڵی بازرگانی، بەهۆی درێژكردنەوەی ماوەی بەسەرچوونی بەكارهێنانی و فرشتنەوەی بەبەروبوومی خۆماڵی هێزەكانیان توانیویانە لە پارێزگای موسەننا دەست بەسەر بڕی ٩٠ تەن برنجی هاورەدەكراوی هندیدا بگرن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە كۆگایەكی دیكەدا و دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، هێزەكانیان توانیویانە لە سایلۆی سەماوە دەست بەسەر ٣٥٠ تەن برنجی دیكەدا بگرن كە ئامادەكرابوو بۆ ئەوەی لە بازاڕەكاندا ساغبكرێنەوە، لەگەڵ ئەو كەلوپەلانەی لە سەرپێچییەكەیاندا بەكاریان هێناوە.
باسی لەوەشکردووە، لە چالاكییەكانیاندا هەشت تۆمەتباریان دەستگیركردووە، لەگەڵ تەاووی ئەو بەڵگەنامانەی تۆمەتەكەیان بەسەردا ساغدەكاتەوە، بۆ گرتنەبەری رێكاری یاساییەكان، رادەستی دەسەڵاتیە دوەری كراون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی گۆڕینی بەرواری خۆراكە جۆراوجۆرەكانی ناو كۆگاكەی و درێژكردنەوەی ماوەی بەكارهێنانەكەیان كە بڕەكەی لە دوو هەزار و ٥٠٠ تەن زیاترە، بەشی ئابووری ئاسایش لە پارێزگای بەسرە خاوەنی کۆگایەكی خۆراکیان دەستگیكردووە، رووبەڕووی یاسایی دەكەنەوە.
