سودانی جەختدەکاتەوە لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردنی دەوڵەت و پلانەکانی گەشەپێدان
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، جەختیکردەوە لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردنی دەوڵەت و پلانەکانی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری و پتەوکردنی سەقامگیری لە لایەن پێکهاتە کۆمەڵایەتی هۆزەکانەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوه"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممەڕ بەشداری نیوەڕۆ خوانێکی کرد کە لەسەر شەرەفی ، لە لایەن شێخ حوسێن ئال حەسەن ئەلحەسناوی"ـیەوە ئامادەکرابوو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانی هۆزەکانی ئال حەسەن.
وتیشی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بایەخدانی خۆی بۆ دیداری ڕاستەوخۆ و گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا ڕوونکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە هۆز پێکهاتەیەکی گرنگی کۆمەلایەتییە و نوێنەرایەتی مێژووی بەخشین و پشتیوانی و بەرگری لە دەوڵەت دەکات، ئەوەشی دووپات کردەوە کە عێراق هەموو پێکهاتەکانی پێشکەوتن و هێزی تێدایە، لە مێژوو و سەرچاوە و پێکەوەژیان و برایەتی نێوان گەلەکەی و جەختی لەوە کردەوە ئەمڕۆ عێراق و گەلەکەی بە ڕێگایەکی دروستدا هەنگاو دەنێن.
