سودانی: حکومەت کاری کردووە بۆ باشترکردنی ژینگەی بازرگانی بۆ ڕاکێشانی کۆمپانیاکان لەهەموو کەرتەکاندا
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی لەمیانی پێشوازیکردنی لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بیکەر هیوز دووپاتیکردەوە کە حکومەت کاری کردووە بۆ باشترکردنی ژینگەی بازرگانی بۆ ڕاکێشانی کۆمپانیاکان لەهەموو کەرتەکاندا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بەیکەر هیوز بەڕێز کە کۆمپانیایەکی ئەمریکی تایبەتمەندە بە خزمەتگوزاری نەوت و وزەوە بەڕێز لۆرێنزۆ سیمۆنێلی.
وتیشی لەمیانەی دیدارەکەدا ئاسۆکانی هاوکاری لەبواری وزەدا تاوتوێکران و پڕۆژەکانی کۆمپانیاکەیان لەعیراق خستەڕوو، لەوانە تەواوبوونی یەکەکانی چارەسەرکردنی غاز لەکێڵگەی ناسریە بەتوانای 200 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد، کە بڕیارە قۆناغی یەکەمی پێش هاوینی 2026 تەواو بێت و قۆناغی دووەمیش لەساڵی 2027 تەواو ببێت.
سودانی جەختی لەسەر ئامادەیی حکومەت کردەوە بۆ دابینکردنی هەموو ئاسانکاری و پشتیوانییەک بۆ کارەکانی کۆمپانیاکە لەعیراقدا، لەچوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی حکومەت بۆ هاتنە ناوەوەی بازرگانان و کۆمپانیاکان بۆ بازاڕی عێراق و ئاماژەی بەوەکرد کە حکومەت کاری کردووە بۆ باشترکردنی ژینگەی بازرگانی بۆ ڕاکێشانی کۆمپانیاکان لەهەموو کەرتەکاندا.
لای خۆیەوە بیکەر هیوز پابەندبوونی کۆمپانیاکەی بە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی وزە لە عێراق و فراوانکردنی چوارچێوەی کارەکانی دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە عێراق دەرفەتی وەبەرهێنانی ئومێدبەخشی لە بوارە جیاجیاکاندا هەیە.
