سودانی لە رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری: پشتیوانی خۆمان بۆ رۆژنامەنووسان دووبات دەکەینەوە
ئەمڕۆ شەممە ،سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەگەری رایکەیاند، "پشتیوانی خۆمان بۆ رۆژنامەنووسان دووبات دەکەینەوە و هیوادارین رۆژنامەنووسان پیشەییانەو بابەتییانە كاربكەن".
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەری پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ستایشی قوربانیدان و هەڵوێستی بەرپرسیارانەی رۆژنامەنووسان دەكەین لە چەسپاندنی بنەماكانی رۆژنامەگەریی ئازاد.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارن رۆژنامەنووسان پیشەییانەو بابەتییانە كاربكەن بۆئەوەی كارەكانیان دەربڕینێكی راستەقینە بێت بۆ نەهامەتییەكانی خەڵك و خواستەكانیان.
باسی لەوەشکرد، جەخت لە پشتیوانیكردنی سەرجەم رۆژنامەنووسان دەكەن و شانازیش بەوە دەكەن كە عێراق بە سیستمە دیموكراتییەكەی، ئازادیی رادەربڕین بۆ دەزگاكانی راگەیاندن دەستەبەر دەكات.

