سودانی وبن سەلمان باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە وجیهان دەکەن
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە ئەنجام دا وباسیان لە پێشهاتەکانی ناوچەکە وجیهان کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شازادەی جێنشینی شانشینی عەرەبی سعودیە شازادە محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئەنجامدا.
وتیشی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتی پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کرا، بەمەبەستی بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان و بەرژەوەندیی گەلانی هەردوو وڵاتی برا.
ڕوونیشیکردەوە لە بەشێکی تری پەیوەندییەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان و گرنگی هەماهەنگی لە پرسە سەرەکییەکاندا کرا، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە دۆخی مرۆیی لە غەززە و جەخت کردنەوە لەسەر بەردەوامی کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو ئەو هۆکارانەی کە کاریگەری لەسەر سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە هەیە.
