سەرەتایەکی نوێی پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا: 10 یاداشتنامە واژۆکراو کە بوارە گرنگەکان دەگرێتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەرپەرشتی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان عێراق و تورکیایان کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی و سەرۆک کۆماری تورکیا سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی 10 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان عێراق و تورکیا لە چەند بوارێکدا دەکەن، کە بریتین لە:
- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە هاوکاری لە بوارەکانی پیشەسازی بەرگری و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکان.
- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری ڕێوشوێنەکانی کارپێکردنی ستاندارد بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی هاوڵاتیانی عێراقی لە تورکیا.
- ڕەشنووسی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بوارەکانی دادوەری.
- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن تایبەت بە هاوکاری لە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی نایاسایی بە ماددە هۆشبەرەکان.
- پرۆتۆکۆلی هاوکاری سەبارەت کردنەوەی لقی زانکۆکانی تورکیا لە بەغداد و بەسرە.
- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری بەڕێوەبردنی فریاگوزاری و کارەساتەکان.
- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بوارەکانی پەیوەندییە گشتییە دیجیتاڵییەکان.
- یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری چالاکیەکانی ستاندارد و پێوانەکردن.
- دوو یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری هاوکاری ڕاهێنان بۆ وەزارەتی ناوخۆ.
-
