المطلع
عاجل

post-image

عێراقچی: ڕژێمی زایۆنی گرنگترین سەرچاوەی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی لە ناوچەکەدا


23:42 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-05-10
31839

وەزیری دەرەوەی ئێران لە لوتکەی وتووێژی ئێران و جیهانی عەرەبیدا ڕایگەیاند کە مرۆڤ ناتوانێ چاوی لە ستەم لە سەر گەلی فەلەستین دابخات و دەشڵێت: ڕژێمی زایۆنی گرینگترین سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی لە ناوچەکەدایە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەفەری بۆ دەوحەی قەتەر کردووە، لە وتارەکەیدا لە لوتکەی وتووێژی ئێران و جیهانی عەرەبی وتی: ئەمە دەرفەتێکە بۆ قسەکردن لەگەڵ ڕۆشنبیران و بیرمەندانی ناوچەکە بە مەبەستی باشترکردنی کارلێک و لێکتێگەیشتن لە نێوان ئێران و جیهانی عەرەبی.
عێراقچی بە ئاماژەدان بەوەی کە ناوچەکەمان لە مێژە لانکەی شارستانییەتە کۆنەکان و بیرۆکەی بەرز و کولتوورە دەوڵەمەندەکانە، جەختی لەوە کردەوە: "ئەمڕۆ زیاتر لە جاران پێویستمان بە لێکتێگەیشتن و یەکدەنگییە".
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هەڕەشەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئاشتی ناوچەیی جەختی کرد: بە پشتیوانی کردن لە ڕژێمی زایۆنی، ئەمریکا خۆی خستۆتە پێگەی هاوبەش و هاوبەشێک لە تاوانەکانی ڕژیم. بیرۆکەی دوو دەوڵەت کە بۆ دەیان ساڵ بەهۆی وەهمی دروستبوونیەوە دواکەوتبوو، بۆ بەدیهێنانی مافەکانی گەلی فەلەستین، ئێستا بە فەرمی لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستی ڕەتکرایەوە و ئەم ڕژێمە بێبەزەییانە لە ڕێگەی ترسناکترین شێوازەکانی جینۆساید و ئاوارەبوونی زۆرەملێیەوە بەدواداچوون بۆ ڕیشەکێش کردنی گەلی فەلەستین دەکات.

عێراقچی ئاماژەی بەوەدا: پرسی فەلەستین ئەمڕۆ لە جاران گەورەتر و گرنگتر بووە. ڕاگرتنی جینۆساید لە فەلەستین و ڕێگریکردن لە پڕۆژەی سڕینەوەی نەتەوەی فەلەستین دەبێت بەرپرسیارێتییەکی یاسایی و ئەخلاقی و ستراتیژی بێت بۆ هەموومان. لە هەمان کاتدا ناتوانین چاوپۆشی لە فراوانخوازی مەترسیدار و شەڕخوازی بەردەوامی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکەدا بکەین.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئامانجی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر یەمەنی  بە لاوازکردنی وڵاتانی ئیسلامی زانی و درێژەی دا: ئامانجی ڕژێمی زایۆنی لەم دەستدرێژیانەدا، لە ناوبردن و لاوازکردنی وڵاتانی ئیسلامی و داگیرکردنی زۆرترین خاکی وڵاتانی ناوچەکەیە. ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم خراپیانە ئەرکی یاسایی و ئەخلاقی هەموو حکومەتەکانی ناوچەکەیە.

عێراقچی لە وتارێکدا بۆ بەشداربووانی لوتکەی وتووێژی  ئێران و جیهانی عەرەب وتی: بەڕێزان، پێمان وایە تەنیا بە بەهێزکردنی گوتارێکی ناوچەیی، گوتارێک کە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن، پێکەوەژیان  و بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە ڕەواکانی هەموو لایەنەکان، دەتوانین بەرەو گەیشتن بە داهاتوویەکی ئەمن و سەقامگیر هەنگاو بنێین. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە متمانە و لێکتێگەیشتن بەهێز بکەین.
عێراقچی هەروەها لەبارەی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کە سبەینێی خولی چوارەمی بەڕێوە دەچێت، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەدەستهێنانی چەکی ناوکی بە حەرام دەزانێت و هەمیشە ئەندامێکی پابەندبووی ڕێکحراوەی نێودەوڵەتی نەهێشتنی چەکی ناڤۆکی بووە، بەڵام لە هەمان کاتدا پێداگری لەسەر مافی خۆی دەکات بۆ بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الدولار يسجل انخفاضا محدودا مع إغلاق الأسواق العراقية

الدولار يسجل انخفاضا محدودا مع إغلاق الأسواق العراقية

2026-04-05 18:40 567
ترامب: اتفاق مع إيران غدًا أو "سنضرب كل شيء"

ترامب: اتفاق مع إيران غدًا أو "سنضرب كل شيء"

2026-04-05 18:29 612
ترامب يكشف كواليس إنقاذ طيار أمريكي جريح داخل إيران

ترامب يكشف كواليس إنقاذ طيار أمريكي جريح داخل إيران

2026-04-05 16:10 1809
ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

2026-04-05 15:23 2158
حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

2026-04-05 14:45 2385
الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

2026-04-05 13:58 3783
اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

2026-04-05 13:07 4380
السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

2026-04-05 12:41 3288
القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

2026-04-05 11:57 3017
ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

2026-04-05 10:30 3012
العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

2026-04-05 11:42 3482
هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

2026-04-05 01:03 8070
أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

2026-04-04 23:40 4539
أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

2026-04-04 22:57 7961
وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

2026-04-04 22:53 4171
رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

2026-04-04 21:05 6071
الحكيم يحذر من عزلة عراقية ويطالب بوحدة وطنية ومبدأ "العراق أولاً"

الحكيم يحذر من عزلة عراقية ويطالب بوحدة وطنية ومبدأ "العراق أولاً"

2026-04-04 20:46 5238
مقر خاتم الأنبياء المركزي بإيران: العراق مستثنى من قيود مضيق هرمز

مقر خاتم الأنبياء المركزي بإيران: العراق مستثنى من قيود مضيق هرمز

2026-04-04 19:36 4704