پاپای نوێ: جیهان پێویستی بە ئاشتییەکی ڕاستەقینە و بەردەوام هەیە
كاردیناڵ ڕۆبێرت پریڤۆستیان، دوای دەستنیشانكردنی وەك پاپایی نوێی ڤاتیكان و وەرگرتنی ناوی لیۆی چواردهههم، ئەمڕۆ لە یەكەم وتاریدا داوای كۆتاییهێنان بە جەنگەكانی ئۆكرانیا و غەززەی كرد و ڕایگەیاند، "جیهان پێویستی بە ئاشتییەکی ڕاستەقینە و بەردەوام هەیە".
پاپا لیۆی چواردهههم لە دوای هەڵبژاردنی وەک پاپا، ئەمڕۆ یەکشەممە لە یەکەم مەراسیمی خۆیدا لە گۆڕەپانی سانت پیتەر، بانگەوازی لە زلهێزەکانی جیهان کرد کە "جەنگەکان ڕابگرن".
پاپای نوێ کە لە 8ـی ئەم مانگەدا هەڵبژێردرا، داوای کرد "ئاشتییەکی ڕاستەقینە و بەردەوام" لە ئۆکرانیا بێتە دی و ئاگربەستیش لە غەززە ڕابگەیەندرێت و هەمو بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازابكرێن.
هاوکات پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان هیندستان و پاکستان کرد و هیوادارە لە ڕێگەی دانوستانەکانی داهاتوەوە بتوانن بەمزوانە بگەینە ڕێککەوتنێکی بەردەوام، وتیشی، لە خودا دەپاڕێمەوە کە "موعجیزەیەکی ئاشتی" بە جیهان ببەخشێت.
