حکومەت داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات ئاگادار بن لە بڵاوکردنەوە و گواستنەوەی هەواڵی ناڕاست
ئەمڕۆ دووشەممە، باسم عەوادی وتەبێژی حکومەت داوای لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن كرد، ئاگادار بن لە بڵاوکردنەوە و گواستنەوەی هەواڵی ناڕاست لەگەڵ پاراستنی مافی یاسایی بۆ دادگایی کردنی هەر لایەنێک کە بە ئەنقەست خەڵک چەواشە بکات
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەت لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:- ” لەم دواییانەدا چەند هەواڵێک ناڕاست بەناوی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی و حکومەتەوە بڵاوبۆتەوە، ئامانج لە بڵاوکردنەوەی چەواشەکردنی ڕای گشتی و کێبڕکێی پێشوەختە بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندی تایبەت و دەستکەوتی کەسی، کە بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق لەبەرچاو ناگرن.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوێكدا هاتووە كە ”لە هەمان کاتدا ئێمە هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە، و جەخت لەوە دەکەینەوە کە سیاسەتی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران (ڕاستگۆییە) لەگەڵ ڕۆڵەکانی گەلەکەیدا و پلاتفۆرمە فەرمییەکان ئەو سەرچاوەیانەن کە دەبێت بۆ هەر هەواڵێک یان هەڵوێستێکی دیاریکراوی حکومەت پشتیان پێ ببەسترێت”.
وتەبێژی حکومەت داوا لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن كرد، ئاگادار بن لە بڵاوکردنەوە و گواستنەوەی هەواڵی ناڕاست لەگەڵ پاراستنی مافی یاسایی بۆ دادگایی کردنی هەر لایەنێک کە بە ئەنقەست خەڵک چەواشە بکات و زیان بە بەرژەوەندیی گشتی وڵات بگەیەنێت، کە ئەمڕۆ شاییستەی گەورە بەخۆدەبینێت لەئاستە جیاجیاکاندا.
