كهتائیبی قەسام ئازادکردنی عیدان ئەلێکساندەر سەربازێکی ئیسرائیلی ڕاگەیاند
کەتائیبی قەسام ،ئهمڕۆ دووشەممە ، برباریدا عیدان ئەلێکساندەر سەربازێکی ئیسرائیلی ئازاد بکەن کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە لەلایەن حەماسەوە لە غەززە دەستبەسەر کراوە.
وتەبێژی سەربازیی كهتایب قەسام لە تویتێکدا بڵاویکردەوە: كهتایب قەسام بڕیاریدا ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥، سەربازە دیلکراوەکەی زایۆنیستی، کە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکییە، عیدان ئەلێکساندەر ئازاد بکات.
کەناڵی 12 بڵاویکردەوە، هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیل کە لە کەرتی غەززە کاردەکەن، ئاگادارکراونەتەوە کە ئاگربەست بۆ ئازادکردنی عیدان ئەلێکساندەر لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ دەستپێدەکات.
بەگوێرەی کەناڵەکە، "هێزە داگیرکەرەکان هێرشە ئاسمانییەکانیان بەسەر غەززەدا دەوەستێنن، چ بۆ مەبەستی هەواڵگری یان ئۆپەراسیۆن، بۆ ئەوەی ڕێگە بە ڕێگەدانێکی سەلامەت بدات بۆ گەڕانەوەی عیدان ئەلێکساندەر".
دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕایانگەیاندووە کە "ئازادکردنی عیدان ئەلێکساندەر لە ڕێگەی دانوستانی ڕاستەوخۆی ئەمریکاوە لەگەڵ حەماس، نەک لە ڕێگەی نێوەندگرانەوە، سەرەڕای دژایەتیی قەوارەی زایۆنیستی لەگەڵ ئەم پرۆسەیە".
