رێبەر ئەحمەد: هەموو رێکارەکانمان بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە
وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، هەموو رێکارەکانمان بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە و کێشەکانی نێوان هەرێم حکومەتی عێراق یاسایی و دەستورین .
ئەمڕۆ دووشەممە ،رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بارەی پڕۆژە یاسایی هاتوچۆوە باسی لەوەشکرد، پڕۆژە یاساکە دەمێکە ئامادەکراوە و لە دەرفەتێکدا کە پەرلەمان دەستی بەکارکردەوە لە حکومەتی داهاتوو دا پڕۆژەکە کاری لەسەردەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژە یاسایی هاتووچۆ دەمێکە ئامادەکراوە بەڵام لە ساڵانی رابردوو لەلایەن پەرلەمانەوە بە بڕیارێکی ناڕەوا پەکخراوە و چالاکی نەماوە وتیشی بەهۆی کامێراکانی تیژڕەوی ڕووداوەکانی هاتوچۆ کەمبووەتەوە و لە کابینەی نۆیەم گرنگی بەو پڕۆژانە دراوە، کە دەبنە هۆی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.
لە بارەی نوێکردنەوەی تەکسییەکانیشەوە جەختی لەوەکردەوە، هیچ تەکسییەکی نوێ بۆ هەرێم زیاد ناکرێت و تەنها ئەوانەی لە هەرێمن نوێ دەکرێنەوە.
