رەشید وسودانی جەخت لەسەر کارکردن بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی عێراق لەناوچەکە دەکەنەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆمار رەشید وسودانی جەختیان لەسەر کارکردن بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی عێراق لەناوچەکە کردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید کۆبووەوە.
وتیشی لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەو تەوەر و پرسانە کرا کە لە لوتکەی بەغداد لە خولی 34"ـەمینیدا خرانەڕوو، جگە لە تاوتوێ کردنی ئەو بڕیار و ڕاسپاردانەی کە تێیدا دەرکران و کارکردن بۆ جێبەجێکردنیان، بەمەبەستی بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی بۆی دانراون و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکەدا.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پێویستی هەوڵی زیاتر و کارکردن بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی عێراق لەناوچەکە کرایەوە و هەوڵدان بۆ یەکخستنی هەڵوێستی عەرەبی لەسەر ئەو پرسانەی کە گرنگن بۆ ناوچەکە و جیهان، لەپێناو پتەوکردنی بنەماکانی ئاشتی لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، هەروەها ستایشتی هەوڵەکانی هەموو ئەو لایەنانە کرا کە بەشداربوون لە سەرکەوتنی لوتکەکە.
هەر لەکۆبوونەوەکەدا پێشهاتەکانی هەردوو گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و هەڵوێستی عێراق لەبارەیانەوە تاوتوێکرا لەگەڵ خستنەڕووی ئەو هەوڵانەی کە دراون و ڕۆڵی عێراق لە پرسەکانی ناوچەکەدا، جگە لەتاوتوێکردنی بارودۆخی وڵات و جەختکردنەوە لەسەر گرنگی پاراستنی سەقامگیری و پەرەپێدانی کەرتی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان، بەمەبەستی بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق.
