شۆڕش ئیسماعیل: هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ئەمەریکا هێزێکی متمانەپێکراوە
وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ئەمەریکا، هێزێکی متمانەپێکراوە، هەروەها چەند پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو پێش بڕوات، هێندەی دیکە متمانەی وڵاتەکە بە هێزە کوردییەکە دەگاتە لووتکە.
چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: سەردانەکەمان بۆ ئەمەریکا لە کاتێکی گونجاودا بوو، لە چوارچێوەی ئەو سەردانەدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمەریکا کۆبووینەوە.
وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: لەمیانەی کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمەریکا، دڵنیابووینەوە لەوەی هاوکاری و پشتیوانییەکانی وڵاتەکە بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.
هاوکات جەختی لە پێویستی بەردەوامی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە کردەوە و گوتی: بە بەردەوامبوونی پرۆسەکە دەتوانین هێزێکی تۆکمەی یەکگرتوو دروست بکەین، تا لە ئاییندەدا بەرگریی لە هەرێمی کوردستان بکات لە بەرانبەر ئەو مەترسیییانەی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە.
ناوبراو لەبارەی ئیدارەی نوێی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە دا، ئیدارەکەی ترەمپ پشتیوانییەکی زۆر لە گەلی کورد دەکەن و لە پرسی کورد باش تێدەگەن، هەروەها هەموویان بە شانازییەوە باسی ڕۆڵی پێشمەرگە دەکەن.
گوتیشی: هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ئەمەریکا، هێزێکی متمانەپێکراوە، چەند پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو پێش بڕوات، هێندەی دیکە متمانەی وڵاتەکە بە هێزە کوردییەکە دەگاتە لووتکە.
شۆڕش ئیسماعیل، باسی لەوەش کرد، پارتی و یەکێتی، هەردوولایان پشتیوانییەکی بێنسوور لە پرۆسەی چاکسازیی وەزارەتەکە و یەکخست
