سودانی وسەرۆکی جوڵاندنەوەی نەوەی نوێ جەخت لەسەر یەکخستنی هەوڵەکان و پاڵپشتیکردنی حکومەت دەکەنەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،لەمیانی پێشوازیکردنی لە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ جەختی لەسەر یەکخستنی هەوڵەکان و پاڵپشتیکردنی حکومەت کردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید.
وتیشی لە دیدارەکەدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات و گرنگی بەردەوامی دیالۆگ لەنێوان هێزە سیاسییە جیاجیاکاندا کرا، بەشێوەیەک کە پشتیوانی لە سەقامگیری بکات لەبەر ڕۆشنایی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبێتەوە.
ڕوونیشیکردەوە لە بەشێکی تری دیدارەکەدا جەخت لەسەر یەکخستنی هەوڵەکان و پاڵپشتیکردنی حکومەت کرایەوە، بۆ تەواوکردنی پڕۆژە گشتگیرەکانی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری کە لەبەرنامەی حکومەتدا هاتووە، و ڕەنگدانەوەیەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر هاووڵاتیان لەناوچە جیاجیاکانی عێراق.
