لە ڕۆژی ئەندازیاراندا.. حکومەت پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی لێهاتووەکان بۆ بنیاتنانی عێراقێکی ئاوەدان دووپاتدەکاتەوە
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ یەکشەممە بەبۆنەی ڕۆژی ئەندازیارانی عێراقەوە پیرۆزبایی لە ئەندازیارانی عێراق کرد و پاڵپشتی خۆی بۆ ئەوان دووپاتکردەوە و هەموو هاوکارییەکی پێویستیان پێشکەش کرد بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری بکەن لە بەردەوامیی پرۆسەی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە.
ئەلسودانی لە پۆستێکیدا لە ماڵپەڕی (X)، کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، وتی "لە ڕۆژی ئەندازیارانی عێراق، پیرۆزبایی دڵسۆزانەمان ئاراستەی ئەندازیارانی عێراق دەکەین، هەروەها دەستخۆشی لە ڕۆڵی نایابیان دەکەین لە بنیاتنانی نیشتماندا، بەو پێیەی نوێنەرایەتی درێژکراوەی شارستانییەتە گەورەکانی عێراق دەکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە پشتگیری خۆمان بۆ ئەندازیارەکانمان دووپات دەکەینەوە و هەموو شتێک پێشکەش دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری بکەن لە بەردەوامبوونی پرۆسەی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی وڵات و دانانی لە شوێنی شیاوی خۆیدا".

