نێچیرڤان بارزانی سوپاسی باڵیۆزی هەنگاریا بۆ هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێم دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆنسووڵی گشتیی هەنگاریا لە هەولێر کرد، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بۆ ماڵئاوایی و بەکۆتاهاتنی ئەرکەکەی" بووە.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 25-05-2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، "بۆ ماڵئاوايى و به‌كۆتاهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى،" پێشوازیی له ئاتيلا تۆت، كۆنسووڵى گشتيى هه‌نگاريا له هەولێر كرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاسكردنى تۆت بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه كۆنسووڵى گشتيى هه‌نگاريا، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان لە سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌یدا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، نيشان دا.
